هەواڵ
عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌گاته‌ هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌گاته‌ هه‌ولێر یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كانیش تاوتوێكردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت.

میدیا عیراقیه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 13ی 6ی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق سه‌ردانی‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ راسپێدراو بۆپێكهێنانی كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت و مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامبدات.

ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌ تاوتوێی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 10:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.