هەواڵ
زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌پله‌ی سێیه‌مدایه‌
به‌ پێی نوێترین ریزبه‌ندی په‌یمانگای"سیماگۆ"، بۆ ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی جیهان و عیراق، زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها زانكۆی سلێمانیش له‌ریزبه‌ندیه‌كه‌دا دانراوه‌.

زانكۆی سلێمانی یه‌كه‌م زانكۆ بووه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌و به‌ زانكۆی دایك ناسراوه‌، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق و جیهان له‌ ئاستێكی باشدابووه‌، به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی په‌یمانگای"سیماگۆ" بۆ ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانیش،  كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019 دا، زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق، له‌ پێشه‌وه‌یه‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی 10 باشترین زانكۆكانی عیراقدا پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كه‌مه‌.

به‌پێی ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش، كه‌ ساڵانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دیاریده‌كرێت، له‌سه‌ر ئاستی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند ساڵێَكه‌ زانكۆی سلێمانی له‌پێشه‌وه‌یه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 12:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.