هەواڵ
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه‌.."ناتوانرێت زوڵمیان لێبكرێت"
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی‌ جوتیارانی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ خانه‌قینه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، "جوتیارانی‌ ئه‌و قه‌زایه‌ گرێبه‌ستی‌ كشتوكاڵیان هه‌یه‌و كه‌س ناتوانێت زوڵمیان لێبكات".

چه‌ند زانیاریه‌ك باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ دیاله‌وه‌ كێشه‌ بۆ جوتیاره‌ كورده‌كانی‌ خانه‌قین دروستكراوه‌و ئاماده‌نین له‌سایلۆی‌ دیاله‌ گه‌نمیان لێوه‌ربگرن.

سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ بڵاوبونه‌ته‌وه‌ گوایه‌ له‌سنوری‌ خانه‌قین جوتیاران گه‌نمیان لێ وه‌رناگیرێت ڕاست نییه‌و ناشتوانرێت ئه‌و زوڵمه‌یان لێبكرێت، چونكه‌ گرێبه‌ستی‌ كشتوكاڵیان هه‌یه‌".

جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌، له‌ئیداره‌ی‌ گه‌رمیانیش ئه‌وان چاوه‌ڕوانی‌ سایلۆی‌ سلێمانین تاوه‌كو بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سایلۆی‌ كه‌لار 28 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان  وه‌ربگرن و به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ش كه‌ پلانی‌ بۆ دانراوه‌ بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ كشتوكاڵیان هه‌یه‌ گه‌نمه‌كانیان لێوه‌رده‌گیرێت.

سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "وه‌ك قه‌زای‌ خانه‌قین به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و پلانه‌ی‌ له‌دیاله‌وه‌ بۆ جوتیاران دانراوه‌، گه‌نمه‌كه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام تائێستا سایلۆ نه‌كراوه‌ته‌وه‌،  به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌شی‌ كراوه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ جوتیارانی‌ خانه‌قین دروستنابێت و گه‌نمه‌كه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 1:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.