هەواڵ
كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م راده‌وه‌ستێت .. زانیاری نوێ
رۆژی 1ی مانگی داهاتوو وه‌رزی دووه‌می پشووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆماوه‌ی دوو مانگ ده‌ستپێده‌كات و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵ بۆكه‌مكردنه‌وه‌و یان دواخستنی ئه‌و پشووه‌ هه‌بێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت كابینه‌ی نۆیه‌م تا رۆژی 1ی 9ی 2019 چاوه‌ڕوان بێت.

رۆژی 1ی 7ی 2019 پشووی وه‌رزی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و رۆژی 1ی 9یش كۆتایی دێت، بۆیه‌ كابینه‌ی نۆیه‌م ناتوانێت له‌و دوو مانگه‌دا هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان بكات.

شوان زرار په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند،  به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئه‌و واده‌یه‌ وه‌كو پشووی وه‌رزی دووه‌می یاسادانان دیاریكراوه‌و په‌رله‌مان كۆنابێته‌وه‌، ته‌نها له‌ دۆخی پێویست و له‌ناكاودا نه‌بێت كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانێت بانگهێشتنی په‌رله‌مان بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌.

وتیشی:"ته‌نها بۆ بڕیاری پێویست یان هه‌ڵوێستێكی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌توانرێت دانیشتنی نائاسایی له‌ پشووی په‌رله‌ماندا رێكبخرێت".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، بۆ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاسا، له‌هه‌ر وه‌رزێكی یاساداناندا كه‌ چوار مانگه‌، ده‌بێت له‌ مانگی یه‌كه‌می ئه‌و وه‌رزه‌دا پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت.

له‌ وه‌رزی دووه‌می خولی داهاتوودا كه‌ رۆژی 1ی 9ی 2019 ده‌ستپێده‌كات، ده‌توانرێت پڕۆژه‌ ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت، بۆیه‌ ده‌بێت كابینه‌ی نۆیه‌م چاوه‌ڕێی بكات تا رۆژی 1ی 9ی 2019.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 1:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.