هەواڵ
كارنامەی یەكەم كۆبوونەوەی كابینەی نۆیەم ئاشكرا دەكرێت
رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنیش كارنامەی كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، كارنامەی كۆبوونەوەكە بریتییە لە داڕشتنی بەرنامەی وەزارەتەكان لەسەر بنەمای كارنامەی كابینەی نۆیەم.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكرن لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، بە SNNی راگەیاند، كارنامەی كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو 15ی 7ی 2019، بریتییە لە تاوتوێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەم و دواتر داڕشتنی بەرنامەی وەزارەتەكان لەسەر بنەمای ئەو كارنامەیە.

لەبارەی ئەوەی لەكارنامەی كابینەی نۆیەمدا بەهیچ شێوەیەك شێوەیەك باس لە میكانزمی پێدانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران نەكراوە، دانا عەبدولكەریم وتی: " لەكارنامەكەدا باسی پاراستنی مافەكانی فەرمانبەران كراوەو پرسی پاشەكەوتی موچەش لەو چوارچێوەیەو دڵنیایی دەدەین كە ئەو پرسە لەكارنامەی چوار ساڵی داهاتوومان دەبێت".


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 6:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.