هەواڵ
پارتییەكانی كەركوك ناگەڕێنەوە
دوای ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوێی كەركوك، ئەندامە پارتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕەتیدەكەنەوە هیچ بڕیارێكیان بەدەست گەیشتبێت بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ شارەكەو هەڵبژاردنی پارێزگار، ئەندامێكی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت: هیچ شتێكمان لەسەر كاندیدی پارێزگاری كەركوك نییە.

كامەران كەركوكی، ئەندامی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا لەكاندیدی یەكێتی و پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار ئاگادارنەكراوینەتەوەو هیچ زانیارییەكیشمان نییە كە ئەو كەسە دانراوە چۆنەو بەمەبەستی گەڕانەوەش بۆ كەركوك هیچ بڕیارێكمان بۆ نەهاتووە.

هاوكات، دڵشاد پیرۆت ئەندامی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بۆ SNN وتی:" هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دیارینەكراوە، تا پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرێت و هیچ شتێكیشمان پێنەوتراوە تا بگەڕێینەوە كەركوك".

سەبارەت بەهەڵبژاردنی تەیب جەبار وەك پارێزگاری نوێی كەركوك، ئەو ئەندامەی پارتی ڕەتیكردەوە، هیچ شتێك لەسەر ناوبراو بڵێن و وتی:"هیچ كۆمێنتێكمان لەسەری نییە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 10:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.