هەواڵ
په‌یامێكی گرنگ له‌ یه‌كێتییه‌وه‌ بۆ زۆنی سه‌وز
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ چاودێریكردنی كاری چواری ساڵی داهاتووی تیمی حزبه‌كه‌ی له‌كابینه‌ی نۆیه‌م پێكده‌هێنێت و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ورده‌كاریی ئه‌ركی لیژنه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌بێت له‌مه‌ودوا خزمه‌تی زۆنی سه‌وز بكرێت".

نه‌سڕوڵڵا سورچی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند، له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، بڕیاردرا كه‌ بۆ چوار ساڵی داهاتوو، چاودێرییه‌كی وردی تیمی یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا بكرێت.
وتیشی:" جگه‌ له‌ چاودێریكردن، بۆ ماوه‌ی 12 مانگ كاری هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كارو ئه‌دای وه‌زیره‌كانمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت وه‌زیرێك كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌ كاره‌كانی، به‌تایبه‌ت له‌ خزمه‌تكردنی زۆنی سه‌وزدا، ئه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی لایده‌ده‌ین".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا لیژنه‌كه‌ پێكده‌هێنرێت و ته‌واوی بڕیاره‌كانیشی له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌بێت.
نه‌سروڵڵا سورچی ئاشكراشیده‌كات، مه‌به‌ستمانه‌ له‌مه‌ودوا تیمه‌كه‌مان له‌كابینه‌ی نۆیه‌م خزمه‌تی زیاتری زۆنی سه‌وز بكه‌ن و پڕۆژه‌ی زیاتر جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌لی كار بۆ بێكاران بڕه‌خسێنن.



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 1:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.