هەواڵ
سوپای توركیا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم جێگیر ده‌كرێت
سوپای توركیا به‌بیانووی هه‌بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، هێزه‌كانی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان جێگیر ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكیش داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه‌ بكات و له‌ هۆكاری بۆردومانه‌كانیش بكۆڵێته‌وه‌، ده‌شڵێت:" توركیا له‌شكركێشی بۆهه‌ر ناوچه‌یه‌ك بكات، تێیدا جێگیرده‌بێت و ناكشێته‌وه‌".

لوقمان وه‌ردی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: له‌شكركێشی سوپای توركیا له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌مساڵیشدا چڕكراوه‌ته‌وه‌، له‌ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و له‌شكركێشییانه‌ش، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌بنه‌ قوربانی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داواش له‌په‌رله‌مان ده‌كات به‌ئه‌ركی به‌دواداچوونی خۆی بۆ تۆپباران و له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌كان هه‌ڵسێت و ده‌شڵێت: " له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌ سنوره‌كانی بپارێزێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ نایه‌ت په‌رله‌مان ڕۆڵی نه‌بێت".
ڕه‌تیشیكرده‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ڵامی یاداشتی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی له‌شكركێشی توركیا بداته‌وه‌و ئاشكرایكرد: هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێمه‌ وه‌ك 15 ئه‌ندامی په‌رله‌مان، یاداشتمان دایه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و داوای دانیشتنی تایبه‌ت به‌له‌شكركێشی و تۆپبارانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌ گوندنشیینه‌كان كرد، به‌ڵام په‌رله‌مان له‌ئیدانه‌كردن هیچ ڕۆڵی تری نه‌بووه‌و وه‌ڵامی یاداشته‌كه‌ی ئێمه‌شی نه‌داوه‌ته‌وه‌".
سه‌باره‌ت به‌جێگیركردنی سوپای توركیا له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: توركیا هێزی ڕه‌وانه‌ی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كردبێت، تێیدا جێگیربووه‌و نه‌كشاوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ به‌بێ ڕێكه‌وتن له‌شكركێشی كردووه‌و هیچ دڵنیاییه‌كیش نییه‌ بۆ كشانه‌وه‌یان.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 1:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.