هەواڵ
به‌غدا بۆ ناردنی موچه‌ داواكارییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێم زیاد ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پێشبینی ده‌كات گفتوگكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، قورستر ببێت و حكومه‌تی عیراقیش مه‌رج و داواكارییه‌كانی بۆ ناردنی بودجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زیاتر بكات، راشیده‌گه‌یه‌نێت: بۆ ساڵی 2020، عیراق داوای راده‌ستكردنی زیاتر له‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ هه‌رێم ده‌كات.

د. جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌كۆمپانیای سۆمۆی عیراقی له‌ 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراقیش قبوڵی ناكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ی لیژنه‌ی دارایی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2020 قورستر ده‌بێت و وتی: به‌هۆی بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه‌ ئه‌ندامیان له‌ لیژنه‌ی دارایی هه‌یه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئاستی داواكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه‌و بودجه‌، بۆ زیاتر له‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.
جه‌مال كۆچه‌ر داواشیكرد به‌رله‌وه‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی 2020 ده‌ستپێبكات، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبوونی خۆی به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نێت و پابه‌ند بێت به‌ راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ به‌ كۆمپانیای سۆمۆ.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 2:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.