هەواڵ
په‌یامێك له‌باره‌ی‌ قه‌رزه‌كانی‌ سه‌ر هه‌رێمه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌
لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران زانیاری‌ گرنگ ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌قه‌رزه‌كانی‌ سه‌ر هه‌رێم له‌كاتی‌ ڕاده‌ستكردنی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ به‌كۆمپانیای‌ سۆمۆ، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش په‌یامێكی‌ دڵنیایی ئاڕاسته‌ی‌ موچه‌خۆران ده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رێم  بۆیه‌ نه‌وت ڕاده‌ستده‌كات، كێشه‌ی‌ موچه‌ی‌ نه‌مێنێت"، ده‌شڵێت:"قه‌رزه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر موچه‌ دروستناكات".

د.غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی وت:"ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی‌ ڕاده‌ستبكات، كێشه‌ بۆ دانه‌وه‌ی‌  قه‌رزه‌كان دروستنابێت، چونكه‌ به‌غدا داوای 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ ڕۆژانه‌ی‌ لێده‌كات و خۆیشی ڕۆژانه‌ 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت".

وتیشی‌:"ده‌توانرێت به‌و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی‌ كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌و قه‌رزانه‌ی‌ له‌سه‌ری ماوه‌ به‌گوێره‌ی‌ توانا بیداته‌وه‌".

ڕونیشیكرده‌وه‌، "گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ به‌شێكی‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ی‌ پێشتر هه‌رێمی‌ كوردستان كردویه‌تی‌، به‌شێكی‌ فیعلی نیین، پێشتریش كه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ كراوه‌ به‌بێ ئاگاداری په‌رله‌مانی‌ كوردستان بوه‌".

سه‌باره‌ت به‌كرێی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمیش, د.غالب جه‌ختیكرده‌وه‌، "ده‌بێت سه‌رجه‌م كرێی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ڕێكبخرێنه‌وه‌و له‌هیچ شوێنێكی‌ دونیاشدا نییه‌ له‌50%ی‌ نه‌وت وه‌ك كرێی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان وه‌ربگیرێت".

ئاشكراشیكرد، "بابه‌تی‌ ڕاده‌ستكردنی‌ نه‌وت مه‌ترسی له‌سه‌ر موچه‌ نییه‌و كێشه‌ بۆ قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم دروستنابێت به‌وپێیه‌ی‌ هه‌رێم بۆیه‌ ده‌یه‌وێت نه‌وت ڕاده‌ستبكات، كه‌ كێشه‌ بۆ دابینكردنی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌مێنێت".


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 4:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.