هەواڵ
به‌مشێوه‌یه‌ له‌2020 پاره‌ بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت
لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ میكانیزمی‌ ناردنی‌ پاره‌ی‌ ته‌رخانكراوی موچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌2020 ده‌دات، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ ساڵی 2020 به‌غدا هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای‌ 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ موچه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كات"،  ده‌شڵێت:"تائێستا داتای فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم نه‌گه‌یشتۆته‌ به‌غداو هه‌رێمیش پابه‌ندی بڕگه‌یه‌كی‌ بودجه‌ی‌ 2019ی عیراق نه‌بوه‌".

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا حكومه‌تی عیراق هیچ داتایه‌كی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی‌ 11 له‌یاسای بودجه‌ی‌ 2019ی عیراق بێت، ده‌بێت هه‌رێمی‌ كوردستان ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات، به‌ڵام تائێستا ئه‌و داتایه‌ی‌ بۆ ڕه‌وانه‌ نه‌كراوه‌".

وتیشی‌:"هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت داتای بایۆمه‌تریمان ڕه‌وانه‌ی‌ به‌غدا كردوه‌، به‌ڵا تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ به‌غدا ده‌ڵێت هیچ داتایه‌كی‌ ڕه‌سمیان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه‌، بۆیه‌ كار به‌و داتایانه‌ی‌ پێشتر ده‌كرێت كه‌ ژماره‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بۆ ساڵی 2020 پاره‌ بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت".


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 5:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.