هەواڵ
تائێستا وێنه‌و پۆسته‌ره‌كانی‌ بانگه‌شه‌ لێنه‌كراونه‌ته‌وه‌
تائێستا به‌شێك له‌وێنه‌و پۆسته‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شه‌قام و كۆڵانه‌كانه‌وه‌ لێنه‌كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "

زه‌رده‌شت ڕه‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌دوای كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆمسیۆن ماوه‌ی مانگێك مۆڵه‌تی به‌لایه‌نه‌كاندا، تاوه‌كو پۆسته‌رو وێنه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن لێ بكه‌نه‌وه‌، دوای مانگه‌كه‌ش شاره‌وانی هه‌ڵمه‌تێكی لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌رو وێنانه‌ی ده‌ستپێكردن كه‌ لایه‌نه‌كان به‌شه‌قام و كۆڵانه‌كانه‌وه‌ لێی نه‌كردبویه‌وه‌".

وتیشی:"شاره‌وانی سلێمانی له‌هه‌ڵمه‌تی لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌رو وێنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌شه‌قام و كۆڵانه‌كان بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رجكردو هیچ لایه‌نێكیش پاره‌ی لێكردنه‌وه‌ی وێنه‌و پۆسته‌ره‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌شاره‌وانی سلێمانی".

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی ئاشكراشیكرد، "له‌ئێستادا شاره‌وانی به‌هۆی كه‌می بودجه‌وه‌ كاری چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ناوشاری له‌پێشه‌و به‌گرنگتری ده‌زانێت له‌لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌رو وێنانه‌، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ش بۆ لێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وێنه‌و پۆسته‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه‌".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 6:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.