هەواڵ
پارتی‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ توركمان ده‌كات.."لاریمان نییه‌"
فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وه‌ڵامی مه‌رجه‌كه‌ی توركمان بۆ ده‌نگدان به‌پارێزگارێكی كورد له‌كه‌ركوك ده‌داته‌وه‌، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وه‌ك پارتی كێشه‌مان نییه‌ پێكهاته‌ی توركمان له‌كه‌ركوك پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ وه‌ربگرێت".

ئه‌ندامێكی كوتله‌ی توركمان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی هه‌یه‌، پۆستی پارێزگار پشكی ئه‌وانه‌، به‌ڵام ئێمه‌ش وه‌كو توركمان داوای ئیستیحقاقی سیاسی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌ویش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌، پۆستی جێگری پارێزگاریش پشكی عه‌ره‌به‌".

كامه‌ران كه‌ركوكی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی   پارێزگای كه‌ركوك له‌ڕوی ئیداریی و ئه‌منی و سیادی پارێزگارو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو ناحیه‌كانیش تێكچوه‌و پێویستی به‌ڕێكه‌وتنێكی سه‌رجه‌م پیكهاته‌كان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه‌ هه‌یه‌".

وتیشی:"هه‌ر مه‌رجێك بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێك له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانه‌وه‌، پێویستی به‌دانیشتنێكی زۆر ورد هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌رلایه‌نێك یان پێكهاته‌یه‌كی كه‌ركوك داوای هه‌ر پۆستێك بكات، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش داواده‌كه‌ن، به‌ڵام پێشوه‌خت ده‌بێت پۆسته‌كان بۆ لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كان دیاریبكرێت".

ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاشكراشیكرد، "وه‌ك پارتی كێشه‌مان نییه‌ پێكهاته‌ی توركمان له‌كه‌ركوك پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ وه‌ربگرێت".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 5 ڕۆژ پێشتر - Jul 12 2019 7:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.