هەواڵ
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ئاوی‌ سلێمانیه‌وه‌
فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ پێوه‌ری‌ ئاوی‌ ماڵان ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌شێكیان پاره‌یه‌كی‌ زۆریان بۆ چۆته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زیاده‌ له‌هاوڵاتیان وه‌رناگیرێت".

سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌ستنی‌ پێوه‌ری‌ ئاوی‌ ماڵان تا 1ی‌ 9ی‌ 2019، درێژكراوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر پێوه‌ر بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌، چونكه‌ پێوه‌ره‌كه‌ له‌بازاڕه‌كاندا كه‌مبۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكیش ڕوبه‌ڕوی‌ كێشه‌ نه‌بێته‌وه‌ تائه‌و واده‌یه‌ ده‌توانن پێوه‌ر ببه‌ستن".

وتیشی‌:"ئه‌و ماڵانه‌ی‌ كێشه‌یه‌ن بۆ دروستببوو له‌خوێندنه‌وه‌ی‌ پێوه‌ره‌كه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆریان بۆ چوبۆوه‌، له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ كردبین كێشه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌ركردون و هه‌ركه‌سێكیش گرفتی‌ هه‌یه‌ له‌پێوه‌ره‌كه‌ ئێمه‌ به‌پسوڵه‌ی‌ پێنج هه‌زار دینار تێستی‌ بۆ ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ له‌پێوه‌ره‌كه‌دا بو بیگۆڕێت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زیاده‌ له‌هاوڵاتیان وه‌رناگیرێت، پاره‌كانیشیان بۆ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هاوڵاتیه‌ی‌ كێشه‌ی‌ له‌پێوه‌ره‌كه‌دا هه‌یه‌ خۆی‌ سه‌ردانیان بكات و كێشه‌كانیان بگه‌یه‌نن شوێنی‌ مه‌به‌ست".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 8:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.