هەواڵ
نرخی كارتی مۆبایل هەرزان دەكرێت
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەوڵەكانی بۆ كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل دەخاتەگەڕ، كە لەلاەین كۆمپانیاكانی پەویەندییەوە لەسەر بەكارهێنەران زیادكراوە، ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت: لەپرۆژەیاسای بودجەی 2020 دەبێت كۆمپانیاكان ناچاربكرێن خۆیان ئەو باجە بدەن كە خراوەتەسەریان، نەك بیخەنەسەر هاوڵاتیان.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند، "حكومەتی عیراق داوای باجی لەكۆمپانیاكانی هێڵی پەیوەندییەكان كردوە، بەڵام ئەوانیش نەچوونەتە ژێر ئەو باجەوە، بەوهۆیەوە ڕێژەی باجەكەیان خستۆتەسەر كارتەكانی پەیوەندیكردن و نرخەكانیان گرانكرد".

وتیشی:" هیچ وادەیەك بۆ لابردنی باجی سەر كۆمپانیاكان دیارینەكراوە، تا بەوهۆیەوە كارتی مۆبایل و هێڵەكانی ئینتەرنێت هەرزان بێت".


سەبارەت بەناچاركردنی كۆمپانیاكان بەچوونە ژێر بڕیاری پێدانی باج، شیروان میرزا ئاشكرایكرد: وەرگرتنی باج و ناچاركردنی كۆمپانیاكان بۆئەوەی خۆیان باجەكە بدەن نەك بیخەنە ئەستۆی بەشداربووەكانیان، دەبێت لەیاسای بودجەدا ئاماژەی بۆبكرێت و بۆئەو مەبەستەش دەبێت لەكاتی هاتنی پرۆژەیاساكە بۆ پەرلەمان، ئەو بابەتە لەبەرچاو بگیرێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2019 8:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.