هەواڵ
سكاڵاكانی بەغدا لەسەر هەرێم ئاشكرادەكرێت
سكاڵاكانی حكومەتی عیراق لەسەر هەرێمی كوردستان نوێدەكرێنەوە، دادگای نێودەوڵەتیش لەوبارەیەوە هۆشداریدەدات، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیش وردەكاری سكاڵاكان دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: ڕێكەوتنی سیاسی ڕۆڵی دەبێت لەیەكلاكردنەوەی ئەو سكاڵایانە.

د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: سكاڵاكانی حكومەتی عیراق لەسەر هەناردەی نەوت هەرێم ماون، بەڵام ئەگەریشی هەیە بەڕێككەوتنی سیاسی چارەسەر بكرێن، بەڵام ئەگەر ڕێكەوتنی سیاسی نەبێت ڕێكارە یاساییەكانی خۆی دەبڕێت و جێبەجێدەكرێت.

وتیشی:" ژمارەیەك سكاڵا لەسەر هەرێمە، دیارترینیان سكاڵایەكی بەغدایە لەپاریس لەسەر توركیا تۆماریكردووە، كە داوای 26 ملیار دۆلار دەكات لەبەرامبەر هاوردەكردنی نەوتی هەرێم، جگە لەوەش سكاڵایەك لەدادگای فیدراڵی لەسەر هەرێم تۆماركراوە، هاوكات سكاڵایەكی دیكەش كە وەزیری نەوتی عیراق لەسەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری سامانە سروشتییەكان تۆماری كردووە".


سەبارەت بەئەنجامی سكاڵاكانیش، د. شێركۆ جەودەت ئاشكراكرد: دۆسێی دادگاییەكە بەخاوی بەڕێوەدەچێت و لەسەر ڕێكەوتنی سیاسی ڕاوەستاوە، بۆئەوەی چانسێكیان پێبدرێت ڕێكبكەون، بەڵام ئەگەر ئەو ڕێكەوتنە نەبێت سكاڵاكان فاكتەر دەبن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی یەكتر.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2019 9:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.