هەواڵ
پارتی بەڕێككەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی پۆستەكانی یەكلادەكاتەوە
پارتی دیموكرات بەڕێككەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی و كوتلە عەرەبییەكانی دیكەی موسڵ، پۆستەكانی لەو پارێزگایە یەكلادەكاتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ڕێككەوتنی پارتییەوە، یەكێتی ژمارەیەك پۆستی لەدەستداوە.

گەلاوێژ عەلی ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بە SNNی ڕاگەیاند: پارتی لەگەڵ كوتلەكەی خەمیس خەنجەرو كوتلە عەرەبییەكانی دیكەی موسڵ كە بەشێكیان سەر بەحەشدی شەعبین، ڕێككەوتنی كردووە بۆئەوەی پۆستەكانی ئەو پارێزگایە وەربگرێت.

وتیشی:" زیاتر لە 50%ی پۆستە ئیداریەكانی نەینەوا لەلایەن پارتییەوە وەرگیراون، لەوانەش جێگری یەكەمی پارێزگار، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی، پۆلیس، شارەوانی و چەندین پۆستی دیكەی گرنگ".

سەبارەت بەپشكی یەكێتیش، گەلاوێژ عەلی ئاشكرایكرد: بەهۆی ئەوەی پارتی ڕێككەوتنی لەگەڵ لایەنە عەرەبییەكان كردووە، یەكێتی پۆستێكی ئەوتۆی بەرنەكەوتووە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2019 10:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.