هەواڵ
دارایی دڵنیایی به‌مامۆستایان ده‌دات..تایبه‌ته‌ به‌م ده‌رماڵه‌یه‌
فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی ده‌رماڵه‌ی‌ پیشه‌یی 150 هه‌زار دیناره‌كه‌ی‌ مامۆستایان ده‌دات، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"له‌كاتی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ بابه‌تی‌ ده‌رماڵه‌كان و پڕۆژه‌یاسای چاكسازیدا ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی مامۆستایان مه‌ترسی له‌سه‌ر نابێت و وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌".

د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو كه‌ هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ كوردستانیشه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ 18ی 2ی 2019 وه‌كو فراكسیۆن پڕۆژه‌یاسایه‌كمان پێشكه‌شی ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كرد تایبه‌ت یاسای چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ ده‌رماڵه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاره‌وه‌".

وتیشی‌:"له‌پڕۆژه‌یاساكه‌ی پێشكه‌شی ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانمان كردوه‌ داوامانكردوه‌ بابه‌تی‌ ده‌رماڵه‌كان به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ بدرێته‌ موچه‌خۆران به‌جۆرێك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌راندابێت".

ئاشكراشیكرد، "ده‌رماڵه‌ی‌ پیشه‌یی مامۆستایان كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 150 هه‌زار دینار بوه‌و دراوه‌ته‌وه‌ مامۆستایان، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین وه‌كو فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ بۆ مامۆستایان بمێنێت و نه‌بڕدرێت و هیچ مه‌ترسیه‌كیشی له‌سه‌رنییه‌ كه‌ له‌بابه‌تی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ ده‌رماڵه‌كانی موچه‌خۆرانیشدا ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ ده‌ستكاری بكرێت یاخود كه‌مبكرێته‌وه‌".



SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 9:23AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.