هەواڵ
حكومه‌ت بۆ خۆی‌ خۆراك و ده‌رمان ده‌هێنێته‌ هه‌رێم
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتمانیی خۆراك و ده‌رمان داده‌مه‌زرێنێت، سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێنان و كۆنترۆڵی ده‌رمان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئامانجی‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "چیتر ده‌رمان له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ده‌رمانه‌وه‌ هاورده‌ ناكرێت و  نرخی‌ ده‌رمانیش یه‌كده‌خرێت".

به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ SNN، له‌هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر له‌ 150 كۆمپانیای‌ ئه‌هلی‌ هه‌ن ده‌رمان هاورده‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كابینه‌ی‌ نوێدا حكومه‌ت خۆی‌ هه‌وڵی‌ به‌دامه‌زراوه‌یكردنی‌ نیشتیمانی‌ خۆراك و ده‌رمان داده‌مه‌زرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌مه‌ودوا  هێنانی ده‌رمان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئارام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێنان و كۆنترۆڵی ده‌رمان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئاگادارم، دامه‌زراندنی‌ ئه‌و كۆمپانیای‌ ده‌رمانه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ربده‌ن، ئێستا له‌لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌".

وتیشی‌:"كابینه‌ی‌ نوێ له‌به‌رنامه‌یدایه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتیمانی‌ خۆراك و ده‌رمان دابمه‌زرێنرێت، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ش له‌دوو به‌ش پێكدێت، به‌شی‌ ده‌رمان و به‌شی‌ خۆراك، هه‌وڵده‌درێت له‌ڕێگه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كه‌وه‌  به‌ڕێگه‌ی‌ زانستی‌ ده‌رمان به‌رهه‌مبهێنرێت و چیتر ڕێگه‌ به‌كۆمپانیاكانی‌ ده‌رمان نادرێت ده‌رمان هاورده‌ بكه‌ن و به‌نرخێكی‌ گران بیفرۆشنه‌وه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "كۆمپانیاكه‌ به‌رێژه‌ی‌ له‌ 51%ی بۆ كه‌رتی حكومی و له‌ 49%شی‌ بۆ كه‌رتی تایبه‌ت واته‌ ئه‌هلی ده‌بێت، بۆ كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ دامه‌زراوه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانن".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 1:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.