هەواڵ
سیستمێكی نوێ له‌خوێندنگه‌كانی سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت
په‌روه‌رده‌ی گشتیی سلێمانی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ بڕیارێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ساڵی نوێی خوێندندا سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی له‌خوێندنگه‌كاندا ده‌وامبكه‌ن و ژوریان پێبدرێت، به‌رپرسێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌مانه‌وێت له‌ساڵی نوێی خوێندن به‌رنامه‌یه‌كی به‌ریتانی له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین كه‌ زۆرترین كاتی سه‌رپه‌رشتیاران له‌خوێندنگه‌كان ده‌بێت".

عومه‌ر محه‌مه‌د یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا بڕیارێكی له‌و جۆره‌ له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نه‌دراوه‌ كه‌ بۆ ساڵی نوێی خوێندن، سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی له‌خوێندنگه‌كاندا ده‌وام بكه‌ن و ژوریان پێبدرێت".
وتیشی:"به‌ڵام به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ناوی (British Council) كه‌ به‌گوێره‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌، ده‌بێت سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌و مامۆستایان پێكه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پڕۆسه‌ی خوێندن بكه‌ن، به‌جۆرێك مامۆستا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاریش بۆ كۆی پڕۆسه‌كه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش زۆرترین كاتی سه‌رپه‌رشتیاران له‌خوێندنگه‌كاندا ده‌بێت".
به‌وته‌ی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، "ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ چڕو پڕه‌و ساڵی ڕابردوش له‌سنوری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات جێبه‌جێكراو بۆ ئه‌مساڵیش بڕیاره‌ بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان په‌یڕه‌و بكرێت".



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 4:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.