هەواڵ
ورده‌كاری پڕۆژه‌ی سه‌ربازی ناچاری بڵاوكرایه‌وه‌..مه‌رجه‌كان بخوێنه‌وه‌
پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی ئاماده‌ده‌كرێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ورده‌كاری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وكه‌سانه‌ی خاوه‌نی بڕوانامه‌ن، ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیان كه‌متر ده‌بێت".

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "پڕۆژه‌یه‌ك هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی سیستمی سه‌ربازی ناچاری جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێناكرێت، چونكه‌ دۆخه‌كه‌ له‌بارنییه‌، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌ سیستمی سه‌ربازی جێبه‌جێبكرێت، ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ست نییه‌ به‌سیاسیه‌وه‌ تا ململانێی سیاسی ڕێگربێت له‌و سیستمه‌".
سه‌باره‌ت به‌وكه‌سانه‌ی سه‌ربازی ناچاری ده‌یانگرێته‌وه‌، حه‌سه‌ن ئاڵی ئاشكرایكرد، "ئه‌وكه‌سه‌ی ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو ده‌كات، ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌خوێندن نه‌دات، سه‌ربازی ده‌یگرێته‌وه‌، ئه‌وانه‌شی له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كان ده‌خوێنن، دوای ته‌واوكردنی خوێندن ده‌بێت به‌شداری له‌و سیستمه‌ بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی وت:"داوامانكردوه‌ كه‌سانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ به‌تایبه‌ت زانكۆو ماجستێر ڕه‌چاو بكرێت له‌خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ".
زانیاری زیاتریشی له‌ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی خسته‌ڕوو، وتی:"له‌دوساڵ كه‌متر نابێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌یان هه‌یه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌متر ده‌بێت خزمه‌تی سه‌ربازی ببینن".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 7:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.