هەواڵ
نوێترین زانیاری له‌باره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ كاری‌ تاكسی له‌موچه‌خۆران
وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ كاری‌ تاكسی له‌موچه‌خۆران ده‌دات، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێستا لۆگۆی تاكسیه‌كان ته‌واوكراوه‌، ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر چه‌ند به‌ربه‌ستێكی‌ هونه‌ری‌ پرۆسه‌كه‌ دوابخرێت ئه‌گه‌رنا له‌1ی 9ی 2019وه‌ بڕیاره‌كه‌ وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كرێت".

د.سامی‌ جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دیوان له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و بڕیاره‌ی پێشتر ده‌ركراوه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ كاری‌ تاكسی له‌موچه‌خۆران وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كرێت و هیچ بڕیارێك نییه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ بخرێته‌ ساڵی‌ داهاتوه‌وه‌".
وتیشی:"پێشتر زۆر باس له‌وه‌كرا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ئۆتۆمبێلی لێدراو كاری‌ پێناكرێت و دواده‌خرێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا جێبه‌جێكراو دوانه‌خرا".
ئاشكراشیكرد، "ئێستا ئه‌و لۆگۆیانه‌ی‌ تایبه‌تن به‌ئۆتۆمبێلی‌ تاكسی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كان به‌كۆتاهاتوه‌و ته‌نها چه‌ند ڕێكارێكی‌ هونه‌ری ماوه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌زوترینكاتدا جێبه‌جێبكرێت".
به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر به‌هۆی‌ كاری‌ هونه‌ری‌ یاخود ته‌واونه‌بونی‌ سیستمی‌ بایۆمه‌تریه‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ دوابخرێت، ئه‌گه‌رنا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بڕیاره‌كه‌ ده‌بێت له‌1ی 9ی 2019وه‌ جێبه‌جێبكرێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌قه‌ده‌غه‌كردنی‌ كاری‌ تاكسی له‌سه‌رجه‌م موچه‌خۆران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێكاره‌كان ئه‌وكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هاتوچۆی هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ ده‌ست بكه‌ن به‌ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كان".



SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 8:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.