هەواڵ
یەکێتی پۆستێک یەکلادەکاتەوە.. ناوەکەی ئاشکرابوو
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لەپەرلەمان یەکلادەکاتەوە، پەرلەمانتارێکیش ناوی ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرادەکات کە ئەو پۆستە وەردەگرێت و ڕاشیدەگەیەنێت: لەناوخۆماندا یەکلایدەکەینەوە".

عەبدولناسڕ ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: پێشتر بێگەرد تاڵەبانی سەرپەرشتی فراکسیۆنی یەکێتی دەکرد، لەئێستاشدا کە پۆستی وەزاری وەرگرتووە، جەمال حەوێز ئەرکی سەرپەرشتی فراکسیۆنی گرتۆتە ئەستۆ.

وتیشی:" لەناو فراکسیۆندا جەمال حەوێز وەک سەرۆک فراکسیۆن دیاریکراوە، ئەگەریشی ھەیە بکرێتە فەرمی، چونکە کۆدەنگی لەسەر ناوبراو ھەیە".

سەبارەت بەیەکلاکردنەوەو دەستپێکردنی کارەکانی وەک سەرۆک فراکسیۆن، عەبدولناسڕ ئەحمەد ڕوونیکردەوە، "ئێمە لەڕۆژی ١ی ٩ ئەمساڵەوە دەست بەکارەکانمان دەکەین، ئەوکات جەمال حەوێز بەفەرمی دەکرێتە سەرۆکی فراکسیۆن، یاخود کەسێکی دیکە دیاریدەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ڕەتیشیکردەوە، ململانێ لەنێوان پەرلەمانتاران ھەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی فراکسیۆن و ئاشکرایکرد: ھیچ شتێک لەنێوان پەرلەمانتارانی یەکێتی نییە تا ھەوڵی وەرگرتنی ئەو پۆستە بدرێت، چونکە ئەرکەکەی زیاترەو لەناوخۆشماندا کۆدەنگیمان ھەیە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 10:19AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.