هەواڵ
حکومەت پلانی نوێ بۆ دەستپێکردنی قەرزی بچوک دادەنێت
حکومەتی ھەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیەکی تایبەتە بەدەستپێکردنەوەی قەرزی بچوکە بەگەنجان، بەمەبەستی نەھێشتنی بێکاری و ڕەخساندنی ھەلی کار، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتیش ڕایدەگەیەنێت،"ئەو بابەتە لەدیراسەکردندایە".

بەپێی زانیاریەکانی SNN، حکومەتی ھەرێم لەڕێگەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتییەوە سەرقاڵی داڕشتنی پڕۆژەیەکی نوێیە، بۆدەستپێکردنەوەی پڕۆژەی پێدانی قەرز بەگەنجان، لەوچوارچێوەیەشدا ئامادەکاری پێویست دەکرێت، تاوەکو لەگەڵ کۆتایھاتنی تەواوەتی قەیرانی دارایی دەستبەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان، لەپڕۆژەی ئەمجارەی حکومەتدا، جەخت لەسەر شایستەی ئەو کەسانە دەکرێتەوە، کەدەیانەوێت لەوەرگرتنی پڕۆژەی قەرزی بچوک سودمەندبن، بەجۆرێک زۆرترین ھەلی کار بڕەخسێنرێت و بتوانرێت لەو ڕێگەیەوە تاڕادەیەک کێشەی بێکاری چارەسەر بکرێت.

لەوبارەیەوە، کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم بۆSNN وتی: تائێستا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچوک بەگەنجان نەدراوە.

وتیشی"ئەو بابەتە لەدیراسەکردندایە، بۆئەوەی بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بەگەنجان بکەین".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 10:24AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.