هەواڵ
زانیاری نوێ لەبارەی گۆڕینی پاسە كۆنەكان ئاشكرادەكرێت
بەهۆی قەیرانی داراییەوە گۆڕینی پاسە كۆنەكان لە هەرێم راگیرا، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانییش رایدەگەیەنێت: ئەگەر دەستپێبكاتەوە، هەوڵی زیادكردنی سلفەكەو هێنانی پاسەكان لەلایەن حكومەتەوە دەدەین.

سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی  بە SNNی راگەیاند: پێش قەیرانی دارایی، بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ناوخۆ، پڕۆژەی گۆڕینی پاسە مۆدێل كۆنەكانەكانمان هەبوو.

وتیشی: "شۆفێران دەیانتوانی پاسی مۆدێل خوار (2000) بمرێنن، لەبەرامبەیشدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ، تابلۆیەكی بێبەرامبەرو لەلایەن داراییشەوە سلفەیەكیان پێدەدرا كە نزیكەی چوار هەزار دۆلار بوو".

راشیگەیاند: ئەم پڕۆژەیە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیراوە، هیوادارین بەباشبوونی قەیرانی دارایی، جارێكی دیكە ئەو پڕۆژەیە بخرێتەوە بواری جێبەجێكردن.

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی وتی: "تائێستا هیچ قسەیەك لەسەر كاراكردنەوەی ئەو پڕۆژەیە نەكراوە، هەركاتێك كاراكرایەوە بەدڵنیاییەوە ئەوكاتە قسەی خۆمان دەبێت، هەوڵی خۆمان دەدەین رێژەی سلفەیەكە زیاد بكرێت، هەروەها حكومەت بتوانێت، خودی خۆی پاسەكان بهێنێت و بەقیسی درێژخایەن بیدات بەشۆفێران".


وتیشی: "نزیكەی  1666 پاسی كۆن و تازەمان هەبە، ئەگەر هەموو پاسەكان بگۆڕێت بۆ حكومەت ئەوەندە قورس نییە".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 6 ڕۆژ پێشتر - Aug 14 2019 4:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.