هەواڵ
ژمارەی هێزە چەكدارەكانی ئەم ناوچەیە ئاشكرادەكرێت.. یەكێتی هۆشداریدەدات
زۆریی هێزە چەكدارەكانی سنوری شنگال، مەترسی بۆ سەر ئێزیدییەكان دروستدەكات، بەرپرسێكی یەكێتیش داوادەكات هێزی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عیراق بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەكە، ڕاشیدەگەیەنێت: "بەگەڕانەوەی هێزی هاوبەش، 95%ی ئێزیدیەكان دەگەڕێنەوە شنگال".

حسێن دەرمان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شنگال، بە SNNی ڕاگەیاند: چەندین جۆر هێزی ناكۆك لەسنوری شنگال هەیە، كە هیچ هەماهەنگییەكیان لەنێواندا نییە و بەیەكەوە كارناكەن، چونكە بیروڕاو فكریان جیاوازە.

ناوی هێزە چەكدارەكانیشی ئاشكراكردو وتی:" سوپای عیراق، حەشدی شەعبی، یەبەشە، حزبی دیموكراتی ئێزیدی (حەیدەر شەشۆ)، پێشمەرگەی پارتی (قاسم شەشۆ) لەسنوری شنگالن".

ئاماژەی بەوەشدا، "سەرجەم ئەو هێزە چەكدارانە بوونەتە هۆكار بۆ دروستبوونی مەترسی و نەگەڕانەوەی ئێزیدییەكان بۆ زێدی خۆیان".

حسێن دەرمان جەختیشی لەسەر سیاسەتی یەكێتی و مەڵبەندی شنگال كردەوەو ئاشكرایكرد: "وەك یەكێتی پێمانباشە، هێزی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عیراق پارێزگاری لەشنگال بكەن، بەوەش 95%ی ئێزیدییەكان دەگەڕێنەوە".


ئەو بەرپرسەی یەكێتی داواشدەكات، "ئەگەر لەداهاتوودا ڕێكەوتن لەنێوان هەولێرو بەغدا بكرێت بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان، پێمانباشە هێزی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بێت، نەك تەنها هێزەكانی 80ی سەر بەپارتی".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 6 ڕۆژ پێشتر - Aug 14 2019 7:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.