سەرۆكی حكومەت بەڵێنی دامەزراندنی 500 دەرچووی زانكۆ و پەیمانگای بۆ هەڵەبجە پشتگوێ‌ خستووە

SNN-عەلی حەمە سەعید دوای تێپەڕبوونی نزیكەی ساڵێك بەسەر بریاری دامەزراندنی 500 دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ داموودەزگاكانی پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئامادە نەبووە كارەكانی ئەو پرۆسەیە بە كۆتا بگەیەنێت و بە وتەی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان، سەرۆكی حكومەت هەڵەبجەی پشتگوێ‌ خستووە. ئارام غەفور، یەكێك لەو دەرچووانەی زانكۆ كە لەچاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ناوی دامەزراوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی ساڵێكە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە دامەزراندنی 500 دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ داموودەزگاكانی هەڵەبجە، ئەوەی پەیوەندی بە ئیدارەی هەڵەبجەوە هەبوو بە خێرایی كاروبارەكان جێبەجێكران و ناوەكان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی ڕاژەكران، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت حكومەت نەیتوانیوە ئەو بابەتە یەكلایی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی سەرۆكی حكومەت بەڵێنی دامەزراندنی 500 دەرچووی زانكۆ و پەیمانگای بۆ هەڵەبجە پشتگوێ‌ خستووە