سەرۆكی حكومەت بەڵێنی دامەزراندنی 500 دەرچووی زانكۆ و پەیمانگای بۆ هەڵەبجە پشتگوێ‌ خستووە

0
289

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای تێپەڕبوونی نزیكەی ساڵێك بەسەر بریاری دامەزراندنی 500 دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ داموودەزگاكانی پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئامادە نەبووە كارەكانی ئەو پرۆسەیە بە كۆتا بگەیەنێت و بە وتەی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان، سەرۆكی حكومەت هەڵەبجەی پشتگوێ‌ خستووە.

ئارام غەفور، یەكێك لەو دەرچووانەی زانكۆ كە لەچاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ناوی دامەزراوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی ساڵێكە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە دامەزراندنی 500 دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ داموودەزگاكانی هەڵەبجە، ئەوەی پەیوەندی بە ئیدارەی هەڵەبجەوە هەبوو بە خێرایی كاروبارەكان جێبەجێكران و ناوەكان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی ڕاژەكران، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت حكومەت نەیتوانیوە ئەو بابەتە یەكلایی بكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ئەم پشتگوێخستنە بۆ سەرۆكی حكومەت دەگێرینەوە، چونكە ئەگەر مەبەستی بوایە ئەو بابەتە یەكلای بكرێتەوە یاخود ئەو دامەزراندنە ئەگەر بۆ سنوری هەولێر و دهۆك بوایە ئێستا دەمێك بوو ئەو دەرچووانە دەستبەكار بووبوون و مووچەشیان وەرگرتبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بۆ هەڵەبجەیە نە سەرۆكی حكومەت و نە ئەنجومەنی وەزیرانیش بەلایانەوە گرنگ نییە ئەو دامەزراندنە ئەنجام بدرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەدات، سەبارەت بە گەڕانەوەی ناوی 500میلاك بۆ دامەزراندن لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، بە پێویستی دەزانین هەموولایەك ئاگاداربكەینەوە كە هیچ ناو و نوسراوێك لەسەر ئەم بابەتە ئاڕاستەی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە نەكراوە، لە ئەگەری گەڕانەوەی ناوەكان ئێمە لە ڕێگەی پەیجی ڕەسمی دیوانی پارێزگای هەڵەبجەوە ناوەكان بڵاو دەكەینەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this