
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بە زۆر گرینلاند بە دەست دەهێنێت کە ئێستە بە شێکە لە شانشینی دانیمارک.
کۆشکی سپی لە زاری ترەمپەوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند “دەتوانین کێشەی گرینلاند چارە بکەین، گەلی گرینلاند کە 55 هەزار کەسن، دەیانەوێت لەگەڵمان بن، ئێمە گریلاند بە دەست دەهێنین، بەڵام ناشزانین لە بەرامبەردا دانیمارک داوای چی دەکات.”
ترەمپ ئاماژە بەوەش کردووە کە مەبەستییان داگیرکردنی گرینلاند نییە، بەڵکو خواستی “پاراستنی جیهانی ئازاد”ە.
دەشڵێت: “گرینلاند بە دەست دەهێنین، چونکە ئەمە پەیوەندی بە ئازادیی جیهانەوە هەیە، دەتوانین گەرەنتی ئازادی بکەین، دانیمارک ناتوانێت ئەو دوورگەیە بپارێزێت، بە چەند سەگ و فڕۆکەیەک پێی وایە گرینلاند دەپارێزێت.”
لەلایەکی دیکەوە ترەمپ باسی لەوەش کرد، کەنەدا بە تەواوی وابەستەی ئەمەریکایە و بەستراوەتەوە بە ئەمەریکاوە، هەر بۆیە ناتوانێت دەوڵەتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەر بێت.
سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: “ساڵانە 250 ملیار دۆلار بەهۆی کەنەداوە لە دەست دەدەین، ئەگەر یەک ڕۆژ ئەو کارەمان ڕابگرین، کەنەدا وەک وڵاتێکی سەربەخۆ نامێنێت، کەنەدا ساڵانێکی زۆرە سوودی لە ئەمەریکا وەرگرتووە بۆ بەرژەوەندی خۆی.”
ڕاشیگەیاند “ڕێگە نادەین ئەم کارە بەردەوام بێت، بەبێ پشتیوانیی ئێمە کەنەدا بوونی نابێت.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









