ئەمڕۆ هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە

SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هاکان فیدان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات، لەوانەش هەماهەنگیی هەواڵگریی عێراق و تورکیا، بۆ بەهێزکردنی سنوورەکان و ڕێگریی لە جموجوڵی پەکەکە.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دۆسییەی سوریا و هەنگاوەکانی پەیوەست بە ڕێگەی گەشەپێدان.
بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەی بۆ بەغدا کە دوێنێ خرایەروو، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجام دەدەن, بەڵام ئەرۆ ئاماژە بەوەکراوە کە هەریەکە لە شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمان ببینێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









