نوێترین زانیاری لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و دابەشكردنی مووچە

SNN-عەلی حەمە سەعید
تا ئێستا شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك لەبارەی ناردنی پارە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك ی ئەمساڵ، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش ئاشكرایدەكات لەم هەفتەیەدا شاندەكەی هەرێم دەچیتەوە بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئەنجامی ئەو سەردانەی كە هەفتەی ڕابردوو شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئەنجامیاندا هیچ ڕێككەوتنێك نەهاتووەتە ئاراوە بۆ ئەوەی بەغدا دەستبكات بە ناردنی پارە بۆ دابەشكردنی مووچە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە كۆبوونەوەكان بەرپرسانی بەغدا بە ڕوونی بە شاندی هەرێمیان ڕاگەیاندووە كە نایانەوێت وەك ساڵی 2024 مامەڵە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە لەم هەفتەیەشدا بە دیاریكراوی دووشەممە یان سێشەممە شاندەكەی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەغدا دەكەنەوە و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق دەست بە كۆبوونەوەكانیان دەكەن بەڵام هێشتا دیار نییە مەرجی نێی بەغدا چییە بۆ ناردنی پارە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دابەشكردنی مووچە، هاوكات ناشزاندرێت ئەو مووچەیەی دابەشدەكرێت مووچەی مانگی 12 دەبێت یاخود مووچەی مانگی یەك، بۆیە ئەوە دەكەوێتە سەر ئەنجامی كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم و بەرپرسانی بەغدا بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









