بڕیارەكەی ترەمپ بڕینی هاوكارییە داراییەكەی لیوا هاوبەشەکان دەگرێتەوە

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم هاوكارییە داراییەكان بۆ دەرەوە جگە لە میسر و ئیسرائیل، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات یارمەتی هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت كە بڕی 25 ملیۆن دۆلارە بۆ هەرمانگێك.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، یارمەتی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكان لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە و ئەو هاوكارییە تەنها تایبەت نییە بە ئەمەریكا، بۆیە ئەگەری بڕینی ئەو هاوكارییە ئەگەرێكی لاوازە بەڵام پێدەچێت ئەمەریكا پشكی خۆی لە هاوكارییەكان ببرێت ئەوەش دیار نییە بڕەكەی چەند دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان هەیە، پێدانی هاوكارییەكە كە مانگانە بڕەكەی 25 ملیۆن دۆلارە تا بەرواری 31/12/2025 بەردەوامی دەبێت و پاشان پێدانی ئەو بڕە هاوكارییە ڕادەگیرێت و پێناچێت نوێبكرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، بڕی پێدانی هاوكارییەكە بە لیوا هاوبەشەكان بڕەكەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە جێگیرە و 25 ملیۆن دۆلارە گۆڕانكاری بەسەردا نایەت، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانگانە گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی ئەو هێزانە دێت كە دەخرێنە سەر لویاهاوبەشەكان بۆیە بڕی هاوكارییەكەش گۆڕانكاری بەسەر دێت هەر پێشمەرگە و ئەفسەرێك بە بێ جیاوازی بڕی 200 تا 250 هەزار دیناری پێدەدرێت.
ئەوەش لەكاتێكدا كە ئیدارەی نوێی ئەمەریكا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی سەرجەم هاوكارییەكان بۆ دەرەوە جگە لە ئیسرائیل و میسر.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









