کەشناسی: گەرما کۆتایی دێت

0
542

SNN-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئابی 2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ لە ناوچە شاخاویەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش بە یەک پلە نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

هەروەها سبەینێ دووشەممە 14ی ئابی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و پلەکانى گەرماش بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە ڕێژەى ( 1- 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 43 پلەى سیلیزى
دهۆک : 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 49 پلەى سیلیزى

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this