ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه و پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى ئاب، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر دوو سكاڵا تایبه‌ت به راگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه و پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
سكاڵاى یه‌كه‌م كه تایبه‌ته به پاشه‌كه‌وتى مووچه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارى شیعه سعود سهعدونهوه تۆمار كراوه، تێیدا داواكراوه، “دادگای فیدڕاڵی بڕیاری ژمارە 61ی ساڵی 2020 ی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم، بە نادەستوری لە قەڵەم بدات، کە تیایدا بڕیاری پاشکەوتی مووچە دراوە. هاوكات داواكراوه، مافی فەرمانبەرانیش گەرەنتی بکرێت و پاشه‌كه‌وته‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه”.
سكاڵاى دووه‌م تایبه‌ته به بڕیارى راگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، له سكاڵاكه‌دا داواكراوه، “بڕیاری ژمارە 56ـی ساڵی 2015ی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم كه تایبه‌ته به بڕیاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێت، چونکە بەھۆیەوە مافی فەرمانبەران پێشێلکراوە”.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و دوو سكاڵایه‌ى كه تایبه‌تن به راگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و پاشه‌كه‌وتى مووچه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك كه به‌تۆمه‌تى رێگریكردن له لە دامەزراوە خێرخوازییەکەیان بۆ ئه‌وه‌ى کەلوپەلی پزیشکی ھاوردەی عێراق بکەن تۆماركراوه هه‌ریه‌كه له وەزیری دارایی ھەرێم، بەڕێوەبەری گومرگ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغدا دادگایی ده‌كات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


