پێنج کەس دەستگیرکران کە دەستدرێژیان کردووەتە سەر کارمەندێکی تەندروستی

کارمەندی تەندروستی
SNN
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێدا ئاماژە بەوە دەکات کە 5 کەسیان دەستگیر کردووە لە نەخۆشخانەی کەنەدی لە بەغدا دەستدرێژیان کردووەتە خانمە سەر کارمەندێکی تەندروسی.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، رووداوەکە لە بەشی رەسافەی بەغدا روویداوە بە تایبەت لە نەخۆشخانەی کەنەدی، دوای ئەوەی پیاوێک گیان لەدەست دەدات، کەسوکارەکەی و بەتایبەتی 5 کەسیان دەستدرێژی دەکەنە سەر خانمە کارمەندێکی تەندروستی و دواتریش جنێوی پێ دەدەن.
دوای ئەم رووداوە وەزارەتی ناوخۆ، تۆمەتارانی سەرەکی رووداوەکە دەستگیر دەکات و لەکاتی ئێستادا رووبەرووی یاسا کراونەتەوە بۆ وەرگرتنی سزاکەیان.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



