
شاندی هەرێم
SNN
گفتوگۆ و دانووستانی نێوان وەفدی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر داھاتە نانەوتییەکانی ھەرێم و خەرجی کۆمپانیاکان و پشکی ھەرێم بەردەوامە و تاکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
تەلەفۆزیۆنی یەکێتی رایگەیاند، خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان وەفدی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق داھاتە نانەوتییەکانی ھەرێمە، کە بەغداد داوای %100ی ئەو داھاتە دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە گەنجینەی عێراق و دواتر بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبکرێتەوە، بەڵام ھەرێم ئامادە نییە %100ی ئەو داھاتە رادەست بکات.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئەگەر وەفدی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناکۆکییەکانی نێوانیان، ئەوا بەغداد مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم دەنێرێت.
لەچەند مانگی رابردوودا چەند جارێک وەفدی ھەرێم بۆ گفتوگۆ لەسەر مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم سەردانی بەغدادیان کردووە و رۆژی سێشەممەش بۆ ھەمان مەبەست سەردانی بەغدادیان کرد، بەڵام تاکو ئێستا گفتوگۆکانیان بەردەوامە و نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


