“سیهاد بارزانى ده‌یان دۆنم زه‌وى عهشیرهتێكى حاجى ئۆمه‌ران داگیر ده‌كات”

سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک له‌كاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كه‌ى بۆ فه‌ریق روكن له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه | فۆتۆ: KRG
SNN
عه‌شیره‌تى بۆڵى له حاجى ئۆمه‌ران رایده‌گه‌یه‌نن، برایه‌كى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ستاوه به داگیركردنى زه‌وى و باخه‌كانیان، كه‌سایه‌تیه‌كى عه‌شیره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت: “داوا له سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین به‌هانامانه‌وه بێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى ئاب، عه‌شیره‌تى بۆڵى كه خه‌ڵى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌رانن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، “به‌شێكى زۆرى موڵك و ماڵه‌كانیان له نێو ناحیه‌كه له‌لایه‌ن سیهاد بارزانى، براى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەکه‌وه داگیر كراوه به زه‌برى هێز، هه‌ربۆیه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌نێویشیاندا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌ن كه به‌هانایانه‌وه بچن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جه‌لال قادر، كه كه‌سایه‌تیه‌كى عه‌شیره‌تى بۆڵى-یه و زه‌وى و زارى داگیر كراوه ده‌ڵێت: “ئێمه خه‌ڵكى حاجى ئۆمهرانین و ته‌واوى موڵ و ماڵمان له‌وێیه، به‌ڵام ئێستا سیهاد بارزانى به زه‌برى هێز هاتووه سیاجى كێشاوه به ده‌ورى موڵكهكانماندا و داگیرى كردوون، لهوهشخراپتر ئه‌و موڵكانه وشك بوون به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاوى نه‌داون”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا سكاڵایان تۆمار كردووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته؟جه‌لال قادر وتیشى: “نه‌خێر، چونكه ئێمه ده‌زانین سه‌رئه‌نجامى چییه، بۆیه داوا له سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌رۆكى هه‌رێم، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به گشتى و سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به تایبه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بێته سه‌رخه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته”.
به وته‌ى ئه‌و خاوه‌ن موڵكه، “سیهاد بارزانى بەناوی مەكتەبی سەرۆك و دەزگای خێرخوازی بارزانیەوە زیاتر لە (50) دۆنم زەویان لە حاجی ئۆمەران داگیركردووە، هه‌ربۆیه‌شه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه چه‌ند جارێك له‌نێو ئۆفیسى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له سۆران كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوون به ئه‌نجام”.
جه‌لال قادر ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “زۆرێك له به‌رپرسانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌م بابه‌ته ئاگادارن، به‌ڵام دڵنیانین كه مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به وردى له‌م بابه‌ته ئاگاداربێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


