كارمه‌ندێكى پێشووى NRT نهێنى چه‌ندین كارى نه‌شیاوى شاسوار عه‌بدولواحید ئاشكرا ده‌كات

شاسوار
SNN
كارمه‌ندێكى پێشووى كه‌ناڵى NRT كه خاوه‌نه‌كه‌ى شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێیه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك چه‌ندین ره‌فتارى نه‌شیاوى شاسوار عه‌بدولواحیدى ئاشكرا كردووه به‌رامبه‌ر كارمه‌نده‌كانى كه‌ناڵه‌كه و ده‌ڵێت: “ئەگەر خوانەخواستە رۆژێک دەسەڵاتی هەبێت لەم وڵاتە من ده‌چمه ده‌ره‌وه‌ى وڵات”.
ڕێبوار ڕه‌ئوف، كارمه‌ندى پێشووى به‌شى ئاى تى له كه‌ناڵى ئێن ئار تى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك باسى ئه‌زموونى كاركردنى خۆى گێڕاوه‌ته‌وه له كه‌ناڵى NRT له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ كه خاوه‌نداریه‌تى كه‌ناڵه‌كه ده‌كات و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “چه‌ندین كه‌سى نان‌بڕاو كردووه و به‌شێوه‌یه‌كى نه‌شیاو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردون”.
ده‌قى نووسینه‌كه‌ى
دوور لە سیاسەت
شاسوار کێیە ؟! من خودی خۆم چیم بینیوە لەو
1- ئەو کەسەیە کە بەبێ گوێدانە باری دارایی زیاد لە 300 کارمەند ، لەپڕا کۆبوونەوەی ئەکرد و زۆر بە ئسلوبێکی ناشرین و بێ منەتانە ئەیوت من %25 ی موچەکەتان ئەبڕم ، وە کێ قبوڵی نییە باجەکەی دابنێ و خواخافیزی بێت ، کە لە وجودی مندا ، دووجار ئەم ڕەفتارەی نواندووە ، وە پێش منیش و دوای منیش هەر ئەمەی دوبارە کردۆتەوە ، بەس موچەی بەشی ئای تی دەستکاری نەئەکرد لەبەر ئەوەی ئیشی پێمان بوو ، بەڵام مۆزەف هەبوو بەو لێبڕینە مەعاشەکەی بوو بە 200 هەزار و مەجبووریش بوو بیکات ، وە ئەویش بێ ئیشی و بێ‌کاری بەشێوەیەکی عام قۆستبووەوە و اسغلالی هەموو کارمەندەکانی کردبوو ،
2- ئەوکەسەیە کە تێر جنێوی یا بەیەکێک لە کارمەندەکان لەبەر ئەوەی لەکاتی بەفرباریندا چەترەکەی ئەوی بەکارهێنابوو تا بچێتە سەربان و سەحنی سەتەلایتەکان پاک بکاتەوە لە بەفر و سیگناڵ بێتەوە
3- ئەوکەسەیە حسابی عەبدی بۆ مۆزەفەکانی ئەکرد و پێی وابوو ئەگەر بشمرن دەسکەوتێکەبێت بۆ کەناڵەکەی و شانازی پێوە ئەکرد
4- ئەو کەسەیە کە یەکێک لە کارمەندەکانمان لە شەڕی داعش بەبەرچاومانەوە لەکاتی ڕوماڵدا قۆڵێکی پەڕی ، کەچی تەنها 500 هەزار موکافەئەی کرد و تەواو ، وە وتی خۆی چووە موجازەفەی کردووە من داوای ئەوەم لێ نەکردووە
5- ئەو کەسەیە کە دوای هەفتەیەک لە ڕوماڵی شەڕی داعش و ماندوێتی کە گەڕاینەوە بۆ بەیانییەکەی کاتژمێرێک دواکەوتم لە دەوام ، دوو ڕۆژ موچەی لێ بڕیم
6- ئەو کەسەیە کە مۆزەفەکانی دەبوو خۆیان پارە سەرف بکەن کە دەرچونێکی ئاوایان هەبوایە بۆ ئەو شەڕ و فەرتەنەیە ، چونکە ڕۆژانەکەی کە بۆی دانابوویت بەشی ژەمێکی دەکرد ، لەکاتێکدا کەناڵەکانی تر بە گەورە و بچوکیانەوە شاهانە ئەو ساتانەیان بەڕێ ئەکرد و کە دەگەڕانەوە کەناڵ ، وک قارەمانێک سەیردەکران و موکافەئەیان دەکردن
7- ئەو کەسەیە کە کۆمەڵێک لە کارمەندان کامێرا و ئەشیاکانیان بەجێهێش و ڕایان کرد بەهۆی هێرشی داعشەوە ، هەڵوێستی شاسوار ئەوەبوو ، یان ئەو شتانە بهێننەوە یان خۆشتان مەیەنەوە بۆ کەناڵ
8- ئەوکەسەیە کە مۆزەف هەبووە لە پاش سوتانی کەناڵەکە ، نزیکی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ شاسوار گەڕاندۆتەوە ، بە چاککردنەوەی جیهازەکان ، بەڵام دوای چەند ساڵێک بەهۆی دواکەوتنی چەند جارێک لە دەوام دەری کردووە
9- ئەو کەسەیە کە تێر جنێوی یا بە یەکێک لە مۆزەفەکانی بەشی ئایتی لەبەر ئەوەی دەنگی پەخش باش نەبوو ، وە دواتر بۆی دەرکەت کە مناڵی میوانەکەیان دەستکاری کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەی کردووە و سەوتەکەی تێکیاوە ، وە هیچ پەشیمانیش نەبووەوە لەو ڕەفتارەی
وە زۆۆۆۆۆر شتی تریشم لێ بینیوە کە ئەکرێ بیکەم بە کتێبێک ، وە زۆر شتی تریش هەیە کە باسی دەکەن ، من تەنها ئەوانەم وت کە بەچاوی خۆم بینیومە ، وە سوپاس بۆ خوا زوو نەجاتم بوو لێی ، وە ئەگەر خوانەخواستە ڕۆژێک دەسەڵاتی هەبێت لەم وڵاتە ، من ڕێک بۆ خاریج ،
وە تەواوی کارمەندان شایەتی ئەم شتانەن .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


