ڤاگنەر پەیوەندی نێوان دوو وڵات ئاڵۆز دەکات

0
1582

SNN

بەهۆی مانەوەی چەکدارانی گروپی ڤاگنەری رووسی کە دوای یاخیبوونەکەی ئەمساڵ روویان لە بیلاڕووسیا کردووە، لیتوانیا بەشێک لە دەروازە سنووریەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە داخست.

پاسەوانانی سنوری لیتوانیا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی دو لە شەش دەروازە سنورییەكانیان لەگەڵ بیلاڕووسیای دراوسێیان داخستووە، ئەمەش بە هۆی ئەو مەترسیانەی لە ئەنجامی بوونی چەکدارانی ڤاگنەر لە سەر خاکی بیلاڕووسیا، بۆ سەر وڵاتەکەیان دروستبووە.

پەیوەندییەکانی لیتوانیا و بیلاڕووسیا لە دوای هەڵبژاردنە مشتومڕئامێزەکەی ساڵی 2020 ئاڵۆزی تێکەوت، کە لەو هەڵبژاردنەدا ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ تۆمەتبارکرا بەوەی لە رێگەی ساختەکارییەوە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بووەتەوە سەرۆکی بیلاڕووسیا.

لە دوای شەڕی ئۆکرانیاشەوە، پەیوەندییەکانی نێوان بیلاڕووسیای لایەنگری مۆسکۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی گرژی زیاتری بە خۆیەوە بینی.

دوابەدوای یاخیبونێکی کورت گروپی ڤاگنەر بەرامبەر بە دەسەڵاتی مۆسکۆ لە ماگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕووسیا نێوەندگیری ڤلادمیر پوتن و یڤگێنی پریگۆژین سەرۆکی گروپی ڤاگنەری کرد و بەهۆیەوە کۆتایی بەپێشڕەوی گروپەکە هێنا و لە بەرامبەردا تەواوی تاوانەکانی سەر ئەو گروپە هەڵگیران، پاشانیش ئەندامانی گروپەكە رویان لە بیلاڕووسیا كرد.

وڵاتانی دراوسێی بیلاڕووسیا كە سەر بە ناتۆن، بوونی گروپی ڤاگنەر لە نزیك سنورەكانیان بە هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خۆیان دەزانن و لە هەوڵی گرتنەبەری رێکارن بەرامبەر بەو مەترسیە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this