نهێنى جوڵه سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ئاشكرا بوو

كاروانێكى سه‌ربازى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: Safin Hamed/AFP via Getty Images
SNN
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا ئاشكراى كرد، ئه‌مریكا خۆى بۆ جوڵه‌یه‌كى سه‌ربازى نوێ له ناوچه‌كه‌دا ئاماده ده‌كات.
ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه و ڤیدیۆى جوڵه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه و چه‌ندین هه‌واڵى جۆراوجۆر له‌باره‌ى ئه‌م جوڵانه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام نه ئه‌مریكا و نه سوپاى عێراق ئاماده‌نین هیچى له‌باره‌وه بڵێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى ئاب، رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا له‌باره‌ى جوڵه‌ى ئه‌و هێزانه‌وه له‌سه‌ر زارى سێ كەسایەتی عێراقی كە یەكێكیان سەركردەی گروپێكی چەكدارە و لەناوچەی باكوری خۆرئاوای عێراقە، ئاشكرایكردووە، “ئەمریكییەكان جارێكی تر خۆیان لەناوچەكە جێگیردەكەنەوە، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەربازی نوێ كە لەناو عێراق نابێت. واشنتۆن پلان دەدانێت بۆ پاككردنەوەی ناوچەی سنووری نێوان عێراق و سوریا و هێرش دژی گروپە چەكدارە فرە رەگەزەكانی هاوپەیمانی ئێران ئەنجامدەدات”.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زارى ئه‌و سه‌ركردانه‌وه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ” ئەمریكا هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی رێگای ناردنی چەك و تەقەمەنی ئێران دەدات بۆ سوریا و لوبنان لەڕێی عێراقەوە”.
حكومه‌تى عێراق جوڵه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ره‌تده‌كاته‌وه و له‌و باره‌یه‌وه لیوا یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، “جموجۆڵی ئەمریكا هیچ بوونێكی نییە، تەنها لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا نەبێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وەعد قەدۆ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت: “هێزەكانی ئەمریكا لەماوەی (15) رۆژی داهاتوودا لەسنوری عێراق_سوریا بڵاوەیان پێدەكرێت. سەردانەكەی وەزیری بەرگری عێراق بۆ واشنتۆن و دیداری لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریكا, پەیوەندی ئەو بەرەوپێشچونانەوە هەبووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


