
لە نەخۆشخانەیەکی باکوری رۆژئاوای ئینگلتەرا پەرستارێک تۆمەتی کوشتنی حەوت منداڵ و هەوڵدان بۆ کوشتنی شەش منداڵی تری ساوای بەسەردا سەپێنرا کە یەكێک لە قوربانییەکان تەنها تەمەنی یەک رۆژ بووە.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە کە لوسی لێتبی ،پەرستار تەمەن 33 ساڵ لە نەخۆشخانەیەکی باکوری رۆژئاوای ئینگلتەرا، پێنج منداڵی ساوای کوڕ و دوو منداڵی ساوای کچی لەو نەخۆشخانەیە کوشتووە کە کاری تێدا کردووە لەنیوان 2015 بۆ 2016 بە ناوی نەخۆشخانەی “کاونتس چێستەر.”
داواکاری گشتی لەسەر دۆسیەکە رایگەیاند، لوسی هەندێک لە قوربانیەکانی بە لێدانی دەرزی ئەنسۆڵین کوشتووە و هەندێکیشیانی ناچار بە هەوا هەڵمژین و شیر خواردن کردووە، کە هەندێک جار چەند جارێک ئەمانەی دووبارە کردووەتەوە تا منداڵەکان مردوون.
تا ئێستا بە روونی نازانرێت لوسی ئەم کارەی بۆ کردووە، بەڵام لێکۆڵەرانی دۆسیەکە نوسینێکیان لە ماڵی تۆمەتبار دۆزیوەتەوە کە ئاماژەیە بۆ هۆکاری کوشتنی منداڵە ساواکان. لە نامەکەدا نوسراوە، “من ئەوانم بە ئەنقەست کوشتووە چونکە من کەسێکی باش نیم تا ئاگام لێیان بێت، من کەسێکی زۆر خراپم، من ئەمەم کرد، من زۆر خراپم.”
میدیاکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، هەندێک لە قوربانییەکان دوانە بوون و لە یەکێک لە حاڵەتەکاندا لوسی دوانەیەکی کوشتووە و لە دوو دۆسیەی تردا منداڵێکی لە دوانەیەکی تری کوشتووە و نەیتوانییوە ئەوی تر بکوژێت. بچوکترین منداڵ کە لوسی کوشتویەتی تەنها تەمەنی یەک رۆژ بووە.
دادگاییکردنی لوسی ماوەی 10 مانگە بەرێوە دەچێت و رایگەیاندووە، هەرگیز نەیویستووە ئازاری ئەو منداڵانە بدات و تەنها ویستوویەتی ئاگای لێیان بێت و گرنگیان پێ بدات، هاوکات ناسەلامەتی ستاف و پیسی نەخۆشخانەکەی وەک هۆکار داناوە بۆ مردنی منداڵەکان. لوسی ئەوەیشی وتووە کە هەندێک لە پزیشکەکان پیلانیان دژی گێڕاوە و ئەو نامەیەشیان نوسیووە تا کوشتنی منداڵەکان بخەنە ئەستۆی ئەو.
کارەکەی لوسی کاتێک ئاشکرا بووە کاتێک ژمارەیەک منداڵی ساوا لە نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستداوە بێ ئەوەی هۆکارێکی پزیشکی و زانستی هەبێت، بۆیە دواجار پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و دەرکەوتووە کاتێک لوسی لەو بەشەی نەخۆشخانەکە بووە دۆخەکە خراپتر بووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


