
پارەی عێراقی
SNN-
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە و هیوادارین حکومەتی عێراق پابەند بێت بە یاسای بودجە و مانگانە لەکاتی خۆی پشکی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “مانگی رابردوودا 321 ملیار دینار کورتهێنان هەبووە بۆ دابەشکردنی مووچە و لە داهاتی ناوخۆ پڕکراوەتەوە، چونکە داهاتی ناوخۆ تەنیا بۆ مووچە نییە، بەڵکو بۆ کۆمەڵێک خەرجی مانگانەیە”.
راشیگەیاند: “هەموو ژمارە و داتاکان روونن و لای حکومەتی عێراق هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و هیوادارین حکومەتی عێراق پابەند بێت بە یاسای بودجە و پێویستیشە بەغدا لەم مانگەوە لەکاتی خۆی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە لەکاتی خۆیدا رەوانە بکات
ئاماژەی بەوەشکرد:”بەشێک لە خاڵە سنورییەکانی عێراق پابەند نابن بە رەسمی گومرگی یەکگرتوو، ئەوەش وایکردوە هەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بەشێک لە خاڵە سنورییەکان کەمببێتەوە و هەندێکجار وایکردوە بازرگانان پەنا بەرن بۆ ئەو خاڵە سنورییانە و کاڵاکانیان لەوێوە داخڵ دەکەن لەبەرئەوەی باج و رسوماتی کەمترە”
دەشڵێت:” بەهۆی ئەو چاکسازیانەی کە ئەوان لە گومرگ و خاڵە سنورییەکان کردویانە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ساڵی 2019 تا 2022 نزیکەی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار زیادبووە لەگەڵ تێکڕای وڵاتان کە بەشێکی زۆری لەگەڵ وڵاتی ئێران بووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


