قائانی بۆ میلیشیا شیعەکان “چالاکیەکانتان دژی ئەمریکا لە عێراق ڕابگرن”

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس
SNN
سەرچاوە عێراقییەكان بۆ ڕۆژنامەی عەرەب جەدید ئاشكرایانكردووە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، رۆژی سێ شەممەی رابردوو, بە نهێنی سەردانی عێراقی كردووە.
قائانی لەسەردانەكەیدا بۆ بەغدا چاویكەوتووە بە چەندین سەركردەی میلیشیا چەكدارە عێراقییەكان، كە تاران پشتیوانیان دەكات، ئامانجی سەردانەكە، وردەكاری رێككەوتنی ستراتیجی ئەم دواییەی نێوان بەغدادو واشنتۆن و ناكۆكی نێوان میلیشیاكان و حكومەتی عێراق و پێویستی هێوركردنەوەی ململانێكان بووە.
قائانی داوای لە دەستەی هەماهەنگی بەرهەڵستكارانی ئیسلامی كردووە، سەرجەم كردەوە سەربازییەكانیان دژی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم كاتەدا رابگرن.
بابەتێكی تری سەردانەكەی قائانی بۆ بەغدا، بابەتی حزبە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی تارانە, كە لەهەرێمی كوردستان نیشتەجێن، قائانی داوای لە حكومەتی عێراق كردووە، بەدواداچوون بۆ ئاگاداركردنەوەكەی ئێران بكات، سەبارەت بە چەكداماڵینی حزبە كوردییەكان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش



