بەفەرمانی ترەمپ لێکۆڵینەوە لەو پۆلیسە دەکرێت کە هاووڵاتییە ڕەشپێستەکەت کوشت

وێنەی رووداوی مردنی کەسە رەشپێستەکە
SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی دادی ئەمریکا و مەکتەبی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)، دەستیانکردووە بەلێکۆلێنەوە دەربارەی رووداوی کوشتنی هاووڵاتییەکی رەشپێستی ئەمریکی لەلایەن پۆلیسێکەوە.
ترەمپ لە تویتێکدا دەڵێت: هەموان خەمباربووین بە مەرگی جۆرج فلۆید، FBI و وەزارەتی داد دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، پێویستە یاسا خێرا دەستبکات بە لێکۆڵینەوەو هۆکاری مردنی ئەو کەسە.
گرتە ڤیدیۆی گیانلەدەستانی جۆرج فلیۆد بە دەستی پۆلیسێکی ئەمریکی، شەقامەکانی ئەمریکای هەژاند، لەکاتێکدا پۆلیسێک قاچی خستۆتە سەر ملی و جۆرجیش هاوار دەکات ” تکایە گەورەم خەریکە دەخنکێم، من ناتوانم هەناسە بدەم”، پاش پێنج خولەک هاووڵاتییە رەشپیستەکە گیانلەدەست دەدات، لە شوێنی گیانلەدەستدانی جۆرجدا چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدراو داوای یەکسانی ڕەشپێست و سپی پێست و دەستگیرکردنی ئەو پۆلیسەیان کرد.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



