
بەیڵ
SNN Sport
بە قسەی رۆژنامەنووسێکی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید، گاریس بەیڵ پزیشکەکانی یانەکەی سەرسامکردووە، ئەمەش پاش 2 مانگ دوورکەوتنەوە لە مەشق و راهێنان و مانەوە لە ماڵەوە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئیدۆ ئەگێری ئاشکرای دەکات، لە کاتی ئەنجامدانی پشکنین بۆ یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو یاریزانەی زۆر بە باشی ئامادەی یاریکردنەو لە توانایەکی جەستەیی باشدابێت، ئەوە گاریس بەیڵە لەم کاتەی ئێستا.
هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرای دەکات،بەیڵ ئێستا خێراترین یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدە،ئەو لە کاتی پشکنینەکان باشترین ئەنجامی بۆ گەڕاوەتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا راهێنانە بە کۆمەڵەکانی دەستپێکردووەتەوەو خۆی بۆ 11 یاریەکەی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ئامادەدەکات و دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە، کە لە ئێستادا دوای 27 هەفتە 56 خاڵی کۆکردوەتەوەو لە پلەی دووەم دەبینرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری ئەستێرە وێڵزییەکەی ببێت، بەڵام بەیڵ خۆی ئەمە رەتدەکاتەوە، دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی کە ساڵی 2022یە، لە یانەی شاهانە بمێنێتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



