عادل عەبدولمەھدی “عێراق زیاتر چەکی لە ئەمریکا کڕیوە بەراورد بە کڕینی غاز لە ئێران”

عادل عهبدولمههدى، سهرۆكوهزیرانى كاربهڕێكهرى عێراق
SNN
عادل عەبدولمەھدی، لە وتارێکدا کە لە رۆژنامەی “شەرقلئەوسەت”دا بڵاوبووەتەوە، وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە، کە تۆمەتباری دەکەن، بەوەی لە ماوەی دەسەڵاتیی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ژێر ھەژموونی ئێراندا بووە.
عادل عەبدولمەھدی لە وتارەکەیدا، باس لە خەرجییەکانی کڕینی غاز لە ئێران و ھەروەھا ئەو قەرزانە دەکات، کە کەوتوونەتە سەر عێراق بەھۆی سزاکانی ئەمریکاوە، دەشڵێت، لە ماوەی ساڵانی 2016 و 2017 تاکو مانگی تشرینی یەکەمی 2018، (کە ئەوکات حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران بووە)، بە بەھای 12 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، عێراق چەکی لە ئەمریکا کڕیووە، ئەوەش دوو ھێندە زیاترە لە خەرجییەکانی کڕینی غاز لە ئێران لە ھەمان ماوەدا.
عادل عەبدولمەھدی یەکێکە لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی عێراق، لە ماوەی 2018 بۆ 2019 سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، بەھۆی خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



