
ماڵه‌كه‌ى ئه‌دۆڵف هیتله‌ر، دیكتاتۆر و سه‌ركرده‌ى نازیه‌كان له نه‌مسا | SKYNEWS
SNN
حكومه‌تى نه‌مسا بڕیاریداوه ئه‌و خانووه‌ى ئه‌دۆڵف هیتله‌ر، سه‌ركرده‌ى نازیه‌كانى تێدا له‌دایكبووه بكاته بنكه‌یه‌ى پۆلیس و سه‌نته‌رى مه‌شق و راهێنانى مافه‌كانى مرۆڤ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 20 ملیۆن یۆرۆى ته‌رخان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى ئاب، حكومه‌تى نه‌مسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “بڕیاریانداوه ئه‌و ماڵه‌ى كه له 20ى نیسانى 1889 له‌سه‌ر سنوورى ئه‌ڵمانیا نه‌مسا ئه‌دۆڵف هیتله‌ر، دیكتاتۆر و سه‌ركرده‌ى نازیه‌كان تێیدا له‌دایك بووه بگۆڕن بۆ بنكه‌یه‌كى پۆلیس و سه‌نته‌رێكى مه‌شق و راهێنان تایبه‌ت به چالاكوانانى مافه‌كانى مرۆڤ و رێگه نه‌ده‌ن بكرێته مۆزخانه و یادگه”.
رووبه‌رى خانووه‌كه‌ى هیتله‌ر 800 مه‌تر چوارگۆشه‌یه و ده‌كه‌وێته شارى برونو ئام ئین له باكوورى نه‌مسا له‌سه‌ر سنوورى ئه‌ڵمانیا، ساڵانێكى زۆر كێشه‌ى یاسایی هه‌بوو له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا له‌سه‌ر خاوه‌نداریه‌تى خانووه‌كه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “حكومه‌تى نه‌مسا بڕى 20 ملیۆن یۆرۆى ته‌رخان كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانووه‌كه و گۆڕينى بۆ بنكه‌ی پۆلیس و سه‌نته‌رى مه‌شق و راهێنان”.
به‌گوێره‌ى كۆمیته‌ى سه‌رپه‌رشتیكردنى پرۆژه‌كه، “مه‌به‌ست له گۆڕینى خانووه‌كه بۆ بنكه‌ى پۆلیس و سه‌نته‌رى مه‌شق بریتیه له نه‌هێشتى بیرى تووندڕه‌وى و بیرى نازیه‌كان و وه‌ستانه‌وه له‌ڕووى ئه‌و رابردووه‌ى كه بیرى تووندڕه‌وه‌ى هه‌یبووه”.
بڕیاره پرۆژه‌كه له مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات و له سه‌ره‌تاى ساڵى 2026 كۆتایی بێت و به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ى كه بۆى دیاریكراوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


