ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراقه بۆ توركیا

حیان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
دوێنێ دووشه‌ممه وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا و به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز، “ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه بابه‌تى سه‌ره‌كى گفتوگۆكانى هه‌ولێر و به‌غدایه”.
دوێنێ دووشه‌ممه باڵیۆزخانه‌ى توركیا له عێراق ئاشكراى كرد، “حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران به یاوه‌رى شاندێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته ئهنكهرى پایته‌ختى توركیا و له‌گه‌ڵ فاتیح دونماز، وه‌زیرى وزه و سامانه سروشتیه‌كانى توركیا كۆده‌بێته‌وه”.
له‌باره‌ى ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، “ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه بابه‌تى سه‌ره‌كى گفتوگۆكانه و وه‌زیرى نه‌وت مه‌به‌ستیه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ توركیا بگه‌نه رێككه‌وتن”.
دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، “بڕیارى نایاسایی بوونى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه ده‌ركرد”، له رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵ توركیا به فه‌رمى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى راگرت كه له‌ڕێگه‌ى بۆرى نه‌وتى كوردستانه‌وه رۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده ده‌كرد.
سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بۆ توركیا هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى هاكان فیدان وه‌زیرى دهرهرهوهى توركیا بۆ عێراق كه به وته‌ى ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، “ئه‌مڕۆ ده‌گاته به‌غداى پایته‌ختى عێراق”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


