هاتووچۆى هەولێر چەند ڕێنماییەکی لەسەر بەکارهێنانی ڕێگە خێراکان بڵاو کردەوە

SNN-
هاتوچۆی هەولێر چەند ڕێنماییەکی لەسەر بەکارهێنانی ڕێگە خێراکان بڵاو کردەوە ودەڵێت:ەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیال میدیا وکڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراکان قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بۆ زیاتر گرەنتیکردنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و شۆفێران، چەند ڕێنماییەکی پێویستی لەبارەى بەکارهێنانی ڕێگە خێراکان بۆ شۆفێر و هاووڵاتییان بڵاو کردەوە و داوا دەکات هەموو لایەکی پێیەوە پابەند بن.
لەو ڕێنماییەنەدا ئەم کارانە لەسەر هێڵە خێراکان قەدەغە کراون:-
1- وەستان و چاوەڕێکردن بە بێ هۆکاری لەناکاو.
2- گەڕانەوە بە بەگ بە هەموو شێوەیەک.
3- نابێت پیادەڕۆیان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە، مەگەر پردەکان بەکار ببەن.
4- کڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراکان.
5- ڕۆیشتنی ئەو سوارڕۆیانەى کە خێراییان لە ٦٠ کم لە کاتژمێرێکدا کەمترە.
6- ڕۆیشتنی سوارڕۆکانی بیناسازی و کشتوکاڵی وەکوو تراکتۆر و دەڕاسە و گرێدەر و شۆڤڵ و تەنانەت بۆ مەوداى چەند مەترێکیش، بەڵکوو دەبێت بە ئامێری هەڵگرتنی تایبەت بگوازرێنەوە.
7- پێچاوپێچکردن و تەڕناش و کێبڕکێ.
8- بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیالمیدیا.
9- پێچکردنەوە لە شوێنە تایبەتەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەکی دیکەى فریاگوزاری.
10- هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.
11- لێدانی فووللایت.
12- لێخوڕینی پایسکیل و مۆپید و سکۆتەر و ماتۆڕی سێتایە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


