ئالان حەمە سەعید: بەبێ جیاوازی مۆڵەتی خوێندن دەدرێت بەو مامۆستایانەی لە خوێندنی باڵا وەرگیران

SNN-
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هەموو ئەو بەڕێزانەی کە مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردەن و فەرمانی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا )و (ماستەر )و (دکتۆرا) لە زانکۆکانی کوردستان بۆیان دەرچووە یان بۆیان دەردەچێت ، وێڕای پیرۆزبایم بۆ هەموویان ، بەبێ جیاوازی مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدەین، پاشتر گشتاندن لەوبارەیەوە دەنێرین بۆ پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
دەشڵێت: داوا دەکەم ئەو زانکۆیانەی کە ماون فەرمانی وەرگرتن دەربکەن تا دەتوانن بە زووترین کات فەرمانی وەرگیراوان دەربکەن و بۆمان دیاری بکەن لە مانگی چەندەوە وەک قوتابی خوێندنی باڵا دەستبەکار دەبن ، چونکە لە وەزارەتی ئێمە دەبێت بەشەوانەیان بۆ دیاری نەکرێت و ئەو بۆشاییەی کە هەیە پڕبکرێتەوە.
راشیگەیاند: لەگەڵ وەزیری پلاندانان گفتوگۆمان کردوە کە ئەو ڕێژەیەی لە دەرەوەی پلانی پەسەندکراون مۆڵەتیان پێبدرێت و لەم بارەیەوە گرفتیان نابێت.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



